
SNN-
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی شارەکەدا، دەرگا بەڕووی وەبەرهێنەرانی عێراقدا دەکاتەوە و هەواڵی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گواستنەوە ڕادەگەیێنێت.
“تەواوی کارئاسانیتان بۆ دەکەین”
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی وەبەرهێنەرانی شارەکانی دیکەی عێراق کرد و داوای لێکردن بێن لە سلێمانی سەرمایەگوزاری بکەن.
سەرۆکی شارەوانی بەڵێنی دا وەک دامەزراوەی شارەوانی، بەگوێرەی جۆری پڕۆژەکان تەواوی کارئاسانی و هاوکاری پێشکەش بە وەبەرهێنەران بکەن.
پڕۆژەیەک بۆ گواستنەوەی گشتی
لەیلا عومەر لە بەشێکی قسەکانیدا ئاشکرای کرد، ئێستا بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کار لەسەر پڕۆژەی گواستنەوەی گشتی دەکرێت.
بە گوتەی ناوبراو، پڕۆژەکە بە هاوکاریی چەند کۆمپانیایەکی بیانییە و ئامانج لێی بردنی ئاستی گواستنەوەی گشتییە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان
سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆژە وەبەرهێنانەکان کرد و ڕایگەیاند، لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەوە توانیویانە هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی شارەکە بڕەخسێنن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









