باران بارین بازاڕی مەڕوماڵاتی گەرم كردووە و نرخەکەشیان بەرزبووەتەوە

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەوتەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی مەیدانی ئاژەڵانی شارەزوور، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لەهەرێمی كوردستان و ناوچەكرد، بووەتەهۆی ئەوەی جوڵەی زیاتری كڕین و فرۆشتن بخاتە بازاڕی ئاژەڵانەوە و بەوهۆیەشەوە نرخی ئاژەڵ زیادیكردووە.
محەمەد ڕۆستەم، ئەندامی ئەنجوومەنی مەیدانی ئاژەڵانی شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: پێشتر كە باران نەباریبوو ترسێك لای خاوەن ئاژەڵەكان دروستبوو بوو، كە ئەمساڵ وشكە ساڵی بێت و لەوەڕگای سروشتی نەبێت بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵەكانیان بەوهۆیەشەوە زۆر لەخاوەن ئاژەڵەكان خوازریای ئەوەبوون كە بەهەر نرخێك بێت ئاژەلەكانیان بفرۆشن، بەڵام دوای ئەم بارانبارینەی چەند رۆژی ڕابردوو دۆخەكەی پێچەوانەكردەوە و بوویە مایەی بووژاندنەوەی بازاڕەکەیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش باران بارین بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ زۆر گەرم و گوڕ نەبوو تەنها چەند سەر مەڕێك یان بزنێك دەفرۆشران كە بۆ پێداویستی ناوحۆیی بوون، بەڵام لە دوێنێ و ئەمڕۆوە بازاڕی ئاژەڵفرۆشان تەواو جووڵەی تێكەوتووە ئێستا زیاد لە %50 فرۆشتن و كڕین زیادیكردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مەیدانی ئاژەڵانی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پێش شەپۆلی باران بارین نرخی جوتێك مەڕ بە ملیۆنێك دینار بووبێتن ئەوا دوێنێ و ئەمڕۆ نزیكەی 30 تا 50 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەكەیان، بەڵام بە گشتی ئەمڕۆ كیلۆیك گشتی بزن بە زیندە قەپان بە پێنج هەزار دینار و كاوڕ بە حەوت تا حەوت هەزار و 500 دینار و هەروەها گوێرەكەش كیلۆی بە شەش هەزار دینار كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








