
SNN-
که‌شناسێكى هه‌رێم پێشبینى واده‌ى بارینى به‌فر له‌ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “له‌مانگى یه‌كى ساڵى 2026 واته 15 ڕۆژى دیكه، دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، ڕیكۆردێكى نوێ تۆمارده‌كات”.
پشتیوان پێنجوێنى شارەزای بواری کەشناسی بە SNNی راگەیاند، “پێشبینیه‌كانى ڕەوشی کەشوهەوا به‌شێوه‌یه‌كه، لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی یه‌كى ساڵى 2026، یەکەم سەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕودەکاتە هه‌رێمى كوردستان.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەک پێشتریش باسمکردوه، پێشبینیده‌كرێت، هه‌ر لەمانگی یه‌كدا لەچەند ناوچەیەکى هه‌رێمى كوردستان ڕیکۆردی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما تۆماربکرێت.”
سه‌باره‌ت به‌بارینى به‌فریش له‌سه‌نته‌رى شاره‌كان، پشتیوان پێنجوێنى وتی، “بەفربارین ڕوو له‌تەواوی ناوچە شاخاوییەکان ده‌كات‌و له‌سەنتەری شاری سلێمانیش به‌فر ده‌بارێت هه‌ر له‌مانگى یه‌كى ساڵى داهاتودا.”
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









