
SNN-
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، بڕی 30 هەزار لیتر سوتەمەنی و بڕێکی زۆر دەرمان و پێداویستیی پزیشکییان بۆ دابینکردوون و وەزارەتی تەندروستیش هاوکار بووە.
دابینکردنی سوتەمەنی و دەرمان
دکتۆر نەورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رێگەی عەتا محەممەد، بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی، بڕی 30 هەزار لیتر سوتەمەنی و بڕێکی زۆر لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکییان بۆ دابینکراوە.
بەڵێنی هاوکاریی بەردەوام
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوەشکرد، پێیان راگەیێندراوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر پێداویستییەکی دیکەیان هەبێت، لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە بۆیان دابین دەکرێت.
ئامادەکاری بۆ زیادبوونی نەخۆش
لەبارەى ڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی، دکتۆر نەورەدین جەلال ڕوونی کردەوە، وەزیری تەندروستی بڕێکی زۆر پێویستی و کەلوپەلی پزیشکی بۆ دابینکردوون، چونکە پێشبینی دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی سەردانیکردنی هاونیشتمانییان بۆ بنکەکانی تەندروستی لە سنوورەکە زیاد ببێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









