روونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر

مەکتەب سیاسی یەکێتی
SNN
راگەیاندنی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان – هەولێر، لەبارەی ڕووداوەکەی کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، میران بەکر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو لەژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا سوکایەتیی پاسەوانانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە و لە دوای ڕوونبوونەوەی ناسنامەی ناوبرا و داوای لێبوردنی لە هێزەکان، بە ڕێزەوە بارەگای مەکتەبی سیاسیی بەجێهێشتووە.
لە ژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا بووە
لە ڕوونکردنەوەکەی ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دا هاتووە، میران بەکر کاتژمێر 12:30 ی شەو چووەتە کۆڵانی مەکتەبی سیاسیی و لە ژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکاندا، سوکایەتیی بە پاسەوانانی مەکتەبی سیاسیی کردووە.
براوەتە ژووری ئەفسەری بەرپرس
بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکە، لەلایەن مەفرەزەی مەکتەب سیاسییەوە ناوبراو براوەتە ژووری ئەفسەری بەرپرس و لە دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەی و داوای لێبوردنکردنی، بەرێزەوە بارەگای مەکتەب سیاسیی بەجێهێشتووە.
بەڵگەی ڤیدیۆیی و شاهید هەیە
لە بەشی کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا باسی ئەوەکراوە، جگە لەوەی بەشکێک لە خەڵکی گەڕەکەکە شاهیدی ڕووەداوەکەن، بەڵگەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەش لەلایان پارێزراوە و هەموو بەڵگەکەکان دەدەنە دەست لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەپێی یاسای سەربازی رێککاری پێویست ئەنجام دەدرێت.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









