لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم، 13مووچە دابەشنەكراون و 10مووچەش بەلێبڕینەوە دابەشكراون

مووچە لە کابینەی نۆدا
عەلی حەمە سەعید-SNN
لە گەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، كە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و ماوەی شەش ساڵ و شەش مانگ تەمەنی كابینەكەیەتی، تا ئێستا 13 مووچە بەتەواوی دابەشنەكراون و 10 مووچەش بەلێبڕینی لە%18 و %21 دابەشكراون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەگەڵ دەستبەكار بوونی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لە 10/7/2019 كە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە لەكاردایە،13 مووچەی تەواوی دابەشنەكردووە و 10 مووچەشی بە لێبڕینی لە%18 و %21 دابەشكردووە، هەروەها 54 مووچەشی بە تەواوی خەرجكردووە.
هاوکات، ساڵی 2020 خراپترین ساڵ بوو بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، چونكە حكومەت لەو ساڵەدا حەوت مووچەی فەرمانبەرانی دابەشنەكرد، هەروەها مووچەی مانگەكانی ئەیلول و تشرینی یەكەمی بەلێبڕینەوە دابەشكرد، لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی مانگەكانی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمیشی دابەشنەكرد، بۆیە كابینەی نۆ لەو ساڵەدا ژمارەیەكی پێوانەیی بۆ دابەشنەكردنی مووچە تۆماركرد.
لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە، لە ساڵی 2021 شەش مووچەی سەرەتای ساڵ بە لێبڕینی لە %21 دابەشكرا، هاوكات لە ساڵی 2023 سێ مووچەی كۆتایی ساڵ خەرج نەكرا، هەروەها لەساڵی 2024 مووچەی مانگی 12 خەرجنەكراو ئێستاش كە لەكۆتایی ساڵی 2025داین، هێشتا مووچەی مانگی 10 خەرج نەكراوە و دوو مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ش چارەنوسییان نادیارە، بۆیە ساڵی 2022 باشترین ساڵی مووچەخۆران بوو، كە لەوساڵەدا تەواوی مووچە دابەشكرا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









