
د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق
SNN
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق کێشەی نەختینەی نییە بەڵکو ئیدارەدانی ئێستای خراپە، دەڵێت “مووچەی مانگەکانی 11 و 12 فەوتاون”.
د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق کێشەی نەختینەی نییە بەڵام کێشەی بەڕێوەبردنی دارایی هەیە ئەم حکومەتەی ئێستای عێراق لە ئیدارەدانی دارایی نەزانن و نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی رێکوپێک ئیدارەی دارایی بدەن.
لەبارەی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ئاشکرایکردووە، عێراق نییەتی نییە بیکاتە ئامانەت و نایەوێت پارەی مووچەی ئەو دوو مانگە بدات، هەر بۆیە ئەو دوو مووچەیە تەواو فەوتاون، مووچەی مانگی 10ش مسۆگەرە و دەدرێت.
ئایا ساڵی ئایندە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم ساڵێکی دڵخۆشکەر دەبێت، فازڵ نەبی وتی “ئەگەر دۆخەکە ئاوابێت ساڵی ئایندە ساڵێکی باش دەبێت، راستە عێراق لە ئێستاوە دەستیپێکردووە کە هەندێک کێشەی تر بۆ هەرێم دروست بکات، بەڵام هەرێم لە مفاوزاتی دروستبوونی حکومەت هەندێک مەرجی خۆی دەبێت، ئینشەڵا حکومەتی داهاتوو وەکو ئەم حکومەتەی ئێستا نابێت”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









