کریسمس لە هەمووان پیرۆز بێت بە چەپە گەندە توندڕەوەكانیشەوە

ترەمپ بە جلی پاپاوە
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت: جەژنی کریسمس لە هەمووان پیرۆز بێت، بە چەپە گەندە توندڕەوەكانیشەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ لەناوبردنی وڵاتەکەمان، بەڵام دووچاری شکستێكی گەورە بوون.
ترەمپ لە درێژەی پەیامەكەیدا بە بۆنەی ساڵی نوێوە، كە لە سەكۆی “ئیكس” بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی: چیتر سنوری کراوەمان نییە، نە بەشداری پیاوانیش لە وەرزشی ژنان، نە یەکسانی جێندەری، یان لاوازی لە جێبەجێکردنی یاسا، ئەوەی ئێستا هەمانە بازاڕی بۆرسە و پلانی خانەنشینی پێوانەییە، کەمترین رێژەی تاوانە لە ماوەی دەیان ساڵدا، نەمانی هەڵاوسان، گەشەی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی دوێنێ بە رێژەی 4.3%، کە دوو خاڵ زیاترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا، باجەکان تریلیۆنەها دۆلاری لە گەشەکردن و خۆشگوزەرانی پێبەخشیوین، هەروەها بەهێزترین ئاسایشی نیشتمانی کە تا ئێستا هەمانبووە، رێزلێگیراویمان گێڕایەوە، رەنگە زیاتر لە هەموو كاتێك، خوای گەورە ئەمریکا پارێزراوبكات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









