نیویۆرک تایمز ژیانی نهێنیی ئەسەد ئاشکرا دەکات؛ لە ڤێلاکەی مۆسکۆوە بۆ یەختەکانی دوبەی

بەشار ئەسەد
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا پەردە لەسەر ژیانی شاهانە و نهێنیی بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سوریا و خێزانەکەی لە مۆسکۆ هەڵدەداتەوە. ڕاپۆرتەکە وردەکاریی شوێنی مانەوە، ئاهەنگە گەورەکانی کچەکانی لە دوبەی و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ هاوکارەکانی ئاشکرا دەکات.
لە هۆتێلی فۆرسیزنەوە بۆ ڤێلای دەستەبژێرەکان.
بەشار ئەسەد و خێزانەکەی دوای هەڵاتنیان لە کانوونی یەکەمی 2024، سەرەتا لە شوقە شاهانەییەکانی هۆتێلی “فۆرسیزن” لە مۆسکۆ نیشتەجێ بوون کە کرێی هەفتانەی 13 هەزار دۆلار بووە. دواتر گواستراونەتەوە بۆ شوقەیەکی “پێنتهاوس”ـی دوو نهۆمی لە “فێدرەیشن تاوەر”. بەڵام دواجار و بۆ دابینکردنی ئەمنی زیاتر، ئەسەد گواستراوەتەوە بۆ ڤێلایەک لە ناوچەی “رۆبڵیاڤکا” لە ڕۆژئاوای مۆسکۆ. ئەم ناوچەیە بە “گوندی شاهانە” ناسراوە و تایبەتە بە دەستەبژێری ڕووسیا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە پاسەوانییەکی توندی دەکرێت و بەشار ئەسەد قەدەغە کراوە لەوەی هیچ لێدوانێکی میدیایی بدات.
نانخواردن لە بەرزترین باڵەخانەی مۆسکۆ
چەند هەفتەیەک دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی، بەشار ئەسەد لە چێشتخانەی “سکستی” کە دەکەوێتە نهۆمی 62ـی باڵەخانەی فێدرەیشن تاوەر بینراوە. چێشتخانەکە شوێنی کۆبوونەوەی کەسایەتییە ناودارەکانە و کاتێک هاووڵاتییەکی سووری لەوێ ئەسەدی بینیوە، تووشی شۆک بووە. بەشار ئەسەد لەوێوە وەک کەسێکی ئاسایی و بەبێ ترس لەنێو میوانەکاندا نانی خواردووە، لەکاتێکدا گارسۆنەکان ڕێگرییان لە وێنەگرتن کردووە.
ژیانی شاهانەی کچەکان و ئاهەنگەکانی دوبەی
ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی “زەین”ـی کچی بەشار ئەسەد و “شام”ـی کچی ماهیر ئەسەد. ئەوان سەرەڕای دۆخی باوکیان، ژیانێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی بەسەر دەبەن. بۆ نموونە، شام ئەلئەسەد ئاهەنگی 22 ساڵەی لەدایکبوونی لە دوبەی و لەسەر یەختێکی تایبەت بە ناوی “ستێڵس” گێڕاوە کە تێچووی یەک شەوی هەزاران دۆلارە، هەروەها دیارییەکانی کە بۆی هاتووە و وێنەکانی بڵاوکردۆتەوە لە مارکە جیهانییەکانی وەک “هێرمێس، شانێل و دیۆر” بووە. زەین ئەلئەسەدیش لە زانکۆی سۆربۆن لە ئەبوزەبی خوێندوویەتی و پاسەوانی تایبەتی هەبووە،لە هەمان کاتیشدا بڕوانامەی لە پەیمانگای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مۆسکۆ بەدەستبهێنا.کە ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز لە زاری هاوپۆلەکەیەوە دەستیپێگەیشتووە وتی “کە کچەکەی بەشار ئەسەد بۆ بەشێک لە وەرزی خوێندنی پێشووی، ئامادەی پۆلەکانی نەبووە. بەڵام لە مانگی حوزەیراندا بڕوانامەیەکی لە پەیمانگای دەوڵەتیی مۆسکۆ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان وەرگرت، کە لەوێش ناوی تۆمار کرابوو. وێنەکانی مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی براکانی بڵاوبۆیەوە”.
ماهیر ئەسەد بە کڵاوی بەیسبۆڵەوە دەسوڕێتەوە
سەبارەت بە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشوو و سەرکردەی سەربازیی بەهێزی ڕژێمەکە، زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە ئەو لە باڵەخانەکانی “کاپیتاڵ تاوەر” لە ناوچەی بازرگانیی مۆسکۆ دەژی. شایەتحاڵەکان چەندین جار ئەویان بە کڵاوێکی بەیسبۆڵەوە بینیوە کە بۆ خۆشاردنەوە لەبەریکردووە و هەوڵ دەدات کەمترین سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت.
خیانەت لە یاریدەدەرە تایبەتەکە
یەکێک لە بەشە کاریگەرەکانی ڕاپۆرتەکە باس لە جیاوازیی مامەڵەی بەشار و ماهیر دەکات لەگەڵ ژێردەستەکانیان. لەکاتێکدا ماهیر ئەسەد هاوکاریی دارایی ئەفسەرەکانی کردووە بۆ ئەوەی لە مۆسکۆ نیشتەجێ ببن، بەشار ئەسەد یاریدەدەرە تایبەتەکەی خۆی لە هۆتێلی فۆرسیزن بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی پارەی هۆتێلەکەی بۆ بدات. یاریدەدەرەکە کە تەنانەت جلی پێویستیشی پێ نەبووە، دوای ئەوەی ئەسەد وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداوەتەوە، ناچار بووە پەیوەندی بە ڕووسەکانەوە بکات و لە کۆتاییدا ڕووسەکان دەستێوەردانیان کرد و پێشنیاریان کرد کە یاریدەدەرەکە بگوازنەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەت لەگەڵ ئەفسەرانی تری پلە نزمتردا بژی. بەڵام یاریدەدەرە تایبەتە بێپەرەدارەکە لەبری ئەوە ڕێککەوت کە بگەڕێتەوە بۆ سووریا. بە هاوکاریی ڕووسەکان گەڕێندرایەوە بۆ سووریا و ئێستا لە گوندێکی شاخاوی بە دۆخێکی خراپ و لەژێر مەترسیدا دەژی. یاریدەدەرەکە بە نیگەرانییەوە دەڵێت: “بەشار بەتەواوی ژیانی خۆی دەژی وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، کاتێک لێرە بوو سووکایەتی پێ کردین و کاتێکیش ڕۆیشت وێرانیکردین.”
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









