حکومەت سیستەمێکی نوێی پۆستە دەسەپێنێت, کۆمپانیاکان دەبێت ساڵانە تاوەکو 300 هەزار دینار بدەن

SNN-
بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لە سیستەمی گەیاندن و پۆستە دەکرێت و سەرجەم کۆمپانیاکان پابەند دەکرێن بە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیاریکراو، ئەمەش وەک مەرجێک بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان دانراوە و هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت کارەکانی ڕایی ناکرێت.
وردەکاریی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران
بەپێی بڕیاری ژمارە 4569ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 10ـی ئەم مانگە دەرچووە، هەروەها پاڵپشت بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ژمارە 29778 لە 23ـی ئەم مانگە، بڕیار دراوە لە یەکەم ڕۆژى ساڵى نوێوە واتە 1ـی 1ـی 2026، سەرجەم پارێزەران و کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان سندوقی پۆستە دابنێن. بەگوێرەی بڕیارەکە، لە ساڵی نوێوە هیچ کارێکی ئەو کۆمپانیایانە لە دامودەزگاکانی حکومەت ڕایی ناکرێت ئەگەر سندوقی پۆستەیان نەبێت.
پۆلێنکردنی نرخەکان بەپێی سەرمایە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمپانیاکان لە گشتاندنەکەیدا نرخی کرێی ساڵانەی پۆستەی بەپێی سەرمایەی کۆمپانیاکان دیاری کردووە. ئەو کۆمپانیایانەی سەرمایەکەیان لە یەک تاوەکو 10 ملیۆن دینارە، پێویستە ساڵانە 25 هەزار دینار بدەن، هەروەها ئەو کۆمپانیایانەی سەرمایەکەیان لە سەرووی 10 ملیۆن تاوەکو 100 ملیۆن دینارە، بڕی 50 هەزار دینار دەدەن. بۆ ئەو کۆمپانیایانەشی سەرمایەکەیان لە 100 ملیۆن دینار زیاترە، کرێکە دەبێتە 150 هەزار دینار، لەکاتێکدا کۆمپانیا بیانییەکان پێویستە ساڵانە 300 هەزار دینار بۆ کرێی پۆستە بدەن.
کۆمپانیای جێبەجێکار و شێوازی کارکردن
پڕۆژەکە لەڕێگەی کۆمپانیای “ئیگڵ پۆست” جێبەجێ دەکرێت کە وەک کۆمپانیایەکی تێکەڵ لەنێوان کەرتی حکومی و تایبەت ناسێنراوە و چەندین لقی هەیە. بڕیارەکە نزیکەی 30 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت سەردانی لقەکانی ئەو کۆمپانیایە بکەن بۆ ئەوەی پۆستە و مامەڵەکانیان لەوێوە بۆ بچێت. بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپانیایە لەلایەن کەسانی نزیک لە “ستێر گرووپ”ـەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ناچارکردنی هاووڵاتییان بە بەکارهێنانی سیستەمەکە
جگە لە کۆمپانیاکان، سیستەمەکە بەشێوەیەکی فراوانتر جێبەجێ دەکرێت و هاووڵاتییانیش دەگرێتەوە. لەمەودوا بۆ مامەڵە فەرمییەکانی وەک دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفێری و بڕوانامەی لەدایکبوون لە نەخۆشخانەکان، هاووڵاتییان ناچار دەکرێن ناونیشانی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی بەڵگەنامەکانیان لەڕێگەی ئەم کۆمپانیایەوە بۆ بگەرێنرێتەوە و تێچووی گەیاندنەکەش کە لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار دیناردایە، دەکەوێتە ئەستۆی هاووڵاتی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









