
شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: پهرلهمانى عێراق
SNN-
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 دێت و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەفەوتێت.
شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNـی راگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە پارەی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە تەمویل دەکرێت و دەنێردرێت.
مووچەی ئەم دوو مانگە دەفەوتێت؟
لە بارەی فەوتانی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 شیروان میرزا، ئاماژەی بەوەکرد، بەداخەوە هیچ کارێکی دارایی و یاسایی بۆ ئەم مووچانە نەکراوە زۆر پێدەچێت بفەوتێت، هیچ دیار نییە حکومەتی هەرێم هەنگاوی ناوە یان بەغدا هیچ بەڵێنێکی داوە، کەس باسی ناکات بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو دوو مووچەیەیەی ئەمساڵ دەفەوتێت.
ساڵی داهاتوو دۆخی مووچە چی بەسەر دێت؟
ئەو ئەندامەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەشکرد، ساڵی داهاتوو ڕێککەوتنی نەوتی و نانەوتی بەردەوام دەبێت هەرچەند عێراق داوای گۆڕانکاری لە بڕی پارەی داهاتی نانەوتی دەکات، بەڵام نازانین دەگەن بەچی ڕێککەوتنێک، ئەوەی دیارە ڕێککەوتنی نەوتی بە هاناردەکردنی نەوت بەردەوام دەبێت کەواتە بە یاسای 1\12 مووچەی هەرێمی کوردستانیش وەکو ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN بۆ ئەمساڵ (2025) مووچەکانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بەمشێوەیە دابەشکران، مانگی 1 لە 4-2-2025 دابەشکرا، مانگی 2 لە 12-3-2025 دابەشکرا، مانگی 3 لە 26-3-2025 دابەشکرا، مانگی 4 لە 13-5-2025 دابەشکرا، مانگی 5 لە 24-7-2025 دابەشکرا مانگی 6 لە 1-9-2025 دابەشکرا، مانگی 7 لە 1-10-2025 دابەشکرا، مانگی 8 لە 26-10-2025 دابەشکرا، مانگی 9 لە 29-11-2025 دابەشکرا هاوکات مووچەی
مانگەکانی 10 – 11 – 12 تاوەکو ئێستا دابەشنەکراون.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









