کەشناسی هەرێم: دووشەممە لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت

0
4657

SNN

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆڵی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامە تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە.

سەبارەت بە بەفر بارین ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا لە زۆربەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین بەردەوامە ناوچە جیا جیاکانی تر (سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو  ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان ) بەهۆی بەهێزی کاریگەری شەپۆلەکە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری باران بارین و بەفر بارینە.

لەبارەی وادەی کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئەم شەپۆلە باران و بافر بارینە خەجتیکردووەتەوە، ئەمڕۆ تا کاتەکانی ئێوارە باران بارین بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری شەپۆلی باران وەک قۆناغی یەکەم کۆتای دێت و لەسەر ناوچەکەمان کەمێک لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات خێرای با لەگەڵ باران بارین بە چالاک دەمێنێتەوە .

هاوکات، سبەینێ دووشەممە کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بارین کەمێک لاواز دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان تەم و بەفر بارینێکی کەم لەسەر ناچە شاخە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت، پاشان کاریگەری بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری  لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە دووبارە باران بارین و بەفر بارین لەسەرجەم ناوچەکەمان دەست پێدەکاتەوە باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارینی دەبێت هەموو ئەو ناوچانەی بەرزیان لە 750 مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفری هەیە، تا ڕۆژی سێ شەممە کاریگەری ئەو ناجێگیریەی کەش  بەردەوامی دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزیش بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی

دهۆک : 1 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 5  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی

بەهەمان شێوە کەشناسی هەرێم بری بەفر بارین لە 24 کاتژمێری رابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوە خستووەتە ڕوو:

1- هەڵشۆ        15 سم

2- کانی ماسی  10 سم

3-  سەرزێرێ    25 سم

4-  هێرۆ           7 سم

5-قەڵادزێ        6 سم

6-چەمانکێ      5 سم

7- سەرسەنگ   5سم

8-  نازەنین       5سم

9- بامەرنێ      1 سم

10-ئامێدی       1 سم

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this