“شەختە و بەستن روودەدات و زیاتر لە یەک مەتر بەفر دەبارێت”

0
3106

SNN-

ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە و ئەمڕۆش قۆناغی دووەمی شەپۆلەکە دەستپێدەکات و بەفر دەگاتە سەنتەری شارەکان کە بڕەکەی لە نێوان 6 بۆ 25 سم دەبێت و لە چیاکانیش زیاتر لە یەک مەتر بەفر دەبارێت.

“ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی شەپۆلەکەیە”

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی دەڵێت: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دووشەممە 29ـی12ـی2025 قۆناغێکی نوێی نزمە پەستانی دەریای ناوەڕواست بگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەفر بارینیش بگاتە زۆربەی سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوو ناوچانەی لەبەرزی 600 مەتر بەسەرەوەن بەرگی سپی دەپۆشن بەتایبەتیش کاریگەری شەپۆلەکه دەکەوێتە نێوان 2 بۆ 4ی پاش نیوەڕۆ.

دەشڵێت: لە ناوەچەکانی ( دهۆک، سلێمانی، رواندز، سۆران، پیرمام، مێرگەسۆر، باڵەکایەتی، قەڵادزێ، پێنجوێن، شارباژێڕ، ماوەت، قەرەداخ، پیرەمەگروون، بناری بەمۆ، بارزان، شیلادزێ، ئامێدی، بامەڕنی، سیدەکان، بازیان، بانی مەقان، سەنگاو، بیارە، تەوێڵە، شەقڵاوە، دۆڵی خۆشناوەتی، بالیسان، هیران و نازەنین ، کۆیه ، چەمچەماڵ ، بیرکێ ، چناره ، خورماڵ ، ناڵپرێز ، بەرزنجە ، سیتەک ، گۆیژه ، سەرکەپکان ، شکارتە ، سینەمۆکان ، بەستۆرە ، مەلا ئۆمەر ، بەردەڕەش ، زاوێتە ، زاخۆ ، سێوسێنان ، شێخ تەویل ) لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاویەکانی دەوربەری ئەم ناوچانەی ناوم بردووه وە لەسەنتەری پارێزگای هەولێر بەفر و باران بەتیکەڵ دەبارێت و لە کەرکوک و گەرمیانیش باران دەبارێت بڕی بارانەکە لەنێوان 7 بۆ 9 ملمه

“شەختە و بەستن روودەدات”

محەمەد کەمال دەشڵێت: بڕی بەفرەکەش لە نێوان 6 بۆ 25 سم دەبێت لەسەنتەری شارەکان و لە چیاکانیش زیاتر لە یەک مەتر بەفر دەبارێت ، وەپلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاوو نزمەبێتەوه بەجۆرێک سبەی بەرزترین پله لەهەندێ شاری کوردستان 2 پله ژێر سفره وەک سۆران و پێنجوین ناوچەکانی تریش بەهەمان شێوە زۆر نزمن

ئەو کەشناسە هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت کە بەهیچ شێوازێک سەردانی ناوچە کوێستان و ساردەکان مەکەن، چونکە پلەی گەرما زۆر نزمە و شەختە و بەستن ڕودەدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this