
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان دەڵێت: سبەی یەکشەممە پشووی بانکییە و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری کە ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێکی بڵاویکردووەتەوە و ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەی یەک شەممە 4-1-2026 ، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سوودمەندانی هەژماری من دەتوانن سەردانی بانک بکەن
دەشڵێت: بۆیە دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان.
فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو کە فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی 2025.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









