
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسەری دەستگیرکران ترەمپ رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنێکی نایابمان ئەنجامداوە و منیش لە تەلەڤیزیۆنەوە چاودێری دۆخەکەم دەکرد”.
ئەمڕۆ شەممە 3ی کانوونی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانێکی بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، “بۆ دەستگیکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی تیمەکانمان کارێکی باوەڕپێنەکراویان ئەنجامدا، چی دیکە کەس ناتوانێ پێمان پێبکەنێ و ئەمریکامان بەهێزکردەوە”.
وتیشی “لەلایەن کەسانی سەربازی راستەقینەوە پێم وترا، کە هیچ وڵاتێکی تر لەسەر زەوی نییە کە بتوانێت ئۆپەراسیۆنێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدات”.
هاوکات ترەمپ لەوچاوپێکەوتنەدا پەردەی لەسەر نهێنییەکانی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ لادا، کە ئەمەش بەشێک لە قسەکانییەتی:
-مادۆرۆ لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە حەشارگەیەکی زۆر پارێزراودا بووە و هێزەکانیان ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەو دۆخە کردبوو.
– بڕیار بووە ئۆپەراسیۆنەکە چوار ڕۆژ پێشتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە دواخراوە.
– ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتێکی گونجاودا ئەنجامدراوە و بەبێ کوژراو کۆتایی هاتووە.
-هیچ کوژراوێک لە ڕیزەکانی هێزەکانی ئەمریکادا نەبووە و تەنها چەند بریندارێکی کەم هەبووە.
– دەبوایە ئەم ئۆپەراسیۆنە بکەین چونکە لە شەڕدا بووین
– لە ڕێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە ڕاستەوخۆ چاودێری پرۆسەی دەستگیرکردنەکەم کردووە.
– ڕێگە نادەین هیچ کەسێکی دیکە لە فەنزوێلا دەسەڵات بگرێتە دەست و بەردەوامی بە ڕێبازەکەی مادۆرۆ بدات.
– بە ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر ئێران ئاشتیمان بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەڕاندەوە
– هەڕەشەی زۆر کەسمان کۆتایی پێهێنا وەک قاسم سولەیمانی و ئەبوبەکر بەغدادی
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









