
رۆژنامه‌نووسى زیندانى كراوى بادینان شێروان شێروانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
شێروان شێروانی رۆژنامەنووسی زیندانیکراو لە چاکسازی گەورانی هەولێر وەڵامی راپۆرتی دەستەی مافی مرۆڤ دەداتەوە و بە باڵی پارتی دەستەکە ناویان دەبات و راشیدەگەیەنێت، لەمەودوا باڵی پارتی ناو دەستەی مافی مرۆڤ بایکۆت دەکات.
دەستەکە لە دوای کە رایگەیاندبوو “شوێنی حەوانەی زیندانیان لە رووی گەرمکەرەوە و ئاوی گەرم کێشەی نییە” و لەو رووەوە شێروان شێروانی چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو:
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن كێشه‌مان نين، ئه‌ى خێره بۆ ڕۆژى پشوى سه‌رى ساڵ جه‌نابى مودير و ستافه‌كه‌ى دێن و به‌شه وه‌رشه‌ى سپلێت چاك ده‌كه‌نه‌وه و ئاو گه‌رم ده‌بێ و به‌تانى دێنن؟
من ده‌بوايه له‌و كاته‌وه بايكۆتى شاندی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ باڵى پارتى بكه‌م كه له ساڵى 2021 هاتنه سه‌ردانمان له ئاسايشى گشتى دڵمان بۆ به‌تاڵ كردن و باسى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكاريه‌كانى ده‌زگا ئه‌منيه‌كه‌ى پارتيمان بۆ كردن كه وا دواى زانيمان كه ڕاگه‌ياندبوو گيراوانى بادينان هيچ كێشه‌يان نيه و ئه‌شكه‌نجه نه‌دراون!
كه‌يسى من كه بۆ سێيه‌م جار سزادرام و به شاهدى نوێنه‌رى (U.N) و (CPT) و ڕێكخراوه‌كان بە سياسى و شه‌خسى كراوه و نادادى تيا بووه. كه‌چى ده‌سته‌كه نقه‌ى لێوه‌نه‌هات و بۆ كه‌يسى لاله‌زار هاواريان لێهه‌ڵسا بۆ شكاندنى نه‌يارى خۆيان!
له‌م ڕۆژه‌وه بڕيارم دا بايكۆتى (باڵى پارتى) ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بكه‌م، چونكه به‌كه‌مى زۆڕ نالۆژيكى يه پارتى بيت و ببيته به‌رگريكارى مافه‌كانى مرۆڤ و سته‌ملێكراوه‌كان.
دەقی وەڵامەکەی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی:
بۆ چه‌واشه‌كاريه‌كه‌ى باڵى پارتی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
دوابەدوای بڵاوكردنىەوەی په‌يامه‌كه‌م له ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌م (محمد عبدالله) له‌سه‌ر ساردى زستان و قه‌ره‌په‌ستى ژووڕه‌كانى زيندان له‌چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر و خستنه‌رووى مشتێك له خه‌روارى سزادان له ڕێكه‌وتى 01\01\2026.
هه‌رچه‌نده پێويستى به ده‌ستخۆشى نيه
(له په‌ڕاندنى ئه‌ركدا) به‌ڵام سوپاسى ئيداره‌ى چاكسازى ده‌كه‌ين كه ده‌ستبه‌جێ و لەڕۆژى پشودا جه‌نابى به‌رێوه‌به‌ر هات و به‌شێك له مه‌ينه‌ته‌كانمان چاره كرد وه‌كو گه‌رمكردنى باگور و گه‌رمكردنى ئاوى سارد و دابينكردنى به‌تانى سێيه‌م بۆ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر عه‌رز ده‌خه‌ون, جا به فشارى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بێت ياخود به‌زه‌يى پێهاتنه‌وه بێت ياخود پيدانى به‌شێك له ماف و جێبه‌جێكردنى ئه‌رك بێت, ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر موتيڤ و نيه‌تيان.
ئه‌مڕۆش 04\01\2026 دڵخۆش بوين به هاتنى شاندێك له ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كێشه‌كانمان, ئێمه‌ش وێڕاى دانپێدانمان به به‌ره‌و باشبوونى به‌شێك له كێشه‌كانمان و به‌ڕاپۆرتێكى ورد كه به‌راوێژى زۆڕينه‌مان نووسرابوو, بۆ شانده‌كه‌مان خوێنده‌وه و كۆپيه‌كيشمان پێدان.
پۆلێنى كێشه‌كانى ناو زيندان بۆ 4 به‌شمان كردبوون. (1)- كێشه‌ى فه‌لسه‌فى (2)- كێشه‌ى ياسايى (3)- كێشه‌ى ئيدارى (4)- كێشه‌ى خزمه‌تگوزارى. بۆ به‌شى هه‌ره زۆڕيش چاره‌سه‌رمان خستنه ڕوو به ئاماده‌بوونى ستافى ئيدارى زيندان و چاك گوێيان لێڕاگيرا و به‌ڵێن درا كێشه‌كانمان بگه‌ينن.. به‌ڵام شۆك بوين كه دواى بيستمان شاندى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ (باڵى پارتى) چه‌واشه‌كارى كردووه ڕايانگه‌ياندووه كه ئه‌سله‌ن كێشه‌ى سارد و سه‌رمايان نه‌بووه و كێشه‌كانى خستووته چارچێوه‌يه‌كى كه‌سى و ئينكاريان لێكردووه.
من نازانم ئه‌ركى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ئه‌مه‌يه بكه‌وێته ڕكى شه‌خسى و حزبى و چه‌واشه‌كارى ئاشكرا بكات, يان به‌شێك بێت له‌لايه‌ن سارێژى برينه‌كانمان و گه‌ياندنى په‌يام و گله‌ييه‌كانمان به‌لايه‌نى په‌يوه‌نديدار.!
ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن كێشه‌مان نين, ئه‌ى خێره بۆ ڕۆژى پشوى سه‌رى ساڵ جه‌نابى مودير و ستافه‌كه‌ى دێن و به‌شه وه‌رشه‌ى سپلێت چاك ده‌كه‌نه‌وه و ئاو گه‌رم ده‌بێ و به‌تانى دێنن؟
من ده‌بوايه له‌و كاته‌وه بايكۆتى شاندی ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ باڵى پارتى بكه‌م كه له ساڵى 2021 هاتنه سه‌ردانمان له ئاسايشى گشتى دڵمان بۆ به‌تاڵ كردن و باسى شێوازى ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكاريه‌كانى ده‌زگا ئه‌منيه‌كه‌ى پارتيمان بۆ كردن كه وا دواى زانيمان كه ڕاگه‌ياندبوو گيراوانى بادينان هيچ كێشه‌يان نيه و ئه‌شكه‌نجه نه‌دراون!
ده‌بوايه له‌وكاته‌دا بمانزانيبوويا وه‌كو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى به‌ناوى سه‌ربه‌خۆ ده‌سته‌ش به‌سه‌ر لايه‌نه حيزبيه‌كان دابه‌شكراوه و كه‌رتكراوه و هه‌تككراوه, كه بوونه‌ته دووباڵ, كه‌يسى من كه بۆ سێيه‌م جار سزادرام و به شاهدى نوێنه‌رى (U.N) و (CPT) و ڕێكخراوه‌كانى سياسى و شه‌خسى كراوه و نادادى تيا بووه. كه‌چى ده‌سته‌كه نقه‌ى لێوه‌نه‌هات و بۆ كه‌يسى لاله‌زار هاواريان لێهه‌ڵسا بۆ شكاندنى نه‌يارى خۆيان!
من قسه‌م زۆڕه, لێ جارێ ئه‌م مشته به‌سه و ڕێزمان بۆ ماندووبوون و هه‌ڵوێستى كۆنى مونا ياقو سه‌رۆكى ده‌سته و چه‌ند ئه‌ندامێكيان هه‌يه كه ده‌ڵيان لاى ئێمه بوو به‌ڵام حه‌يفم به ناوى سه‌ربه‌خۆ دێت كه ئه‌ركه گه‌وره‌كه‌ى مافى مرۆڤيان وا شێواندووه, و له‌م ڕۆژه‌وه بڕيارم دا بايكۆتى (باڵى پارتى) ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بكه‌م, چونكه به‌كه‌مى زۆڕ نالۆژيكى يه پارتى بيت و ببيته به‌رگريكارى مافه‌كانى مرۆڤ و سته‌ملێكراوه‌كان.
شێروان شێروانى 05\01\2026
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









