
دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەتی عێراق بە داواکارییەکانی ئەمریکا رازی نەبێت، ئەوا دۆخی ئابوری عێراق روو لە مەترسی دەکات و نرخی سۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ SNNرایگەیاندووە، خواستێکی زۆر لەسەر دراوی دۆلار هەیە، هەم لەلایەن هاووڵاتییان و هەم لەلایەن بازرگانانەوە، ئەمەش دەرهاویشتەی ئەم دۆخەیە کەلە ناوچەکەدا دروستبووە، مەترسی و نیگەرانی ئەوەیە کە رەنگە نرخی نەوت دابەزێت و کورتهێنانێکی زۆر لە عێراقدا دروست ببێت و عێراق رووبەڕووی قەیران ببێتەوە.
ئاشکرایکردووە، بەداخەوە لە 2003ەوە تا ئێستا عێراق نەیتوانیوە داهاتی نانەوتی زیاد بکات وەکو وڵاتانی خلیج، بۆ نمونە وڵاتی وەکو ئیماراتی عەرەبی دەڵێت “لە 2035دا یەک بەرمیل نەوتیش هەناردە نەکەین پێویستمان بە داهاتی نەوت نەماوە”، عێراق بە رێژەی ٪89 پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، نەوتیش ئامانجی سەرەکی ئەمریکایە کە نرخەکەی دابەزێنێت، بۆ ئەوەی لە ململانێی بازرگانی لەگەڵ چیندا سەرکەوتووبێت.
دەڵێت “پێموایە نرخی نەوت دابەزێت و مەترسی لەسەر قەیرانی ئابوری عێراق بەجێبهێڵێت، لە هەمان کاتدا تا ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە بە ئاشکرایی ئەمریکییەکان بە عێراقیان وتووە دەبێت ئەجیندا سیاسی و ئابورییەکانی ئەمریکا لەبەرچاو بگیرێت، ئەگەر ئەو کارە نەکات ئەوا بەڕاستی دۆخی ئابوری عێراق روو لە مەترسی دەکات و دۆلار بەرامبەر بە دینار روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








