وردەكاری ڕاگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە لایەن بەغداوە، ئایا بەتەواوی بەشە خۆراك ڕادەگیرێت

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی نەگەڕانەوەی پارەی مانگانەی بەشەخۆراك لە دوای ساڵی 2003 ەوە بۆ بەغدا، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای ئەو پارانە دەكات، بۆیە ئێستا دەستەڵاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی هەشتمان لێوەرگیراوەتەوە و بەرپرسانی هەرێمیش لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.
كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: لە ئێستادا بەشی سێ مانگ بەشەخۆراك لە كۆگانماندا هەیە، هاوكات تا ئێستا لە پارێزگاكانی عێراق بەشەخۆراكی هەشت مانگ دابەشكراوە بەڵام لەهەرێمی كوردستان تەنها حەوت بەشەخۆراك دابەشكراوە، بۆیە بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی دارایی دەستەڵاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هەشتەممان نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای ئەو پارانە دەكات كە مانگانە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت لە بری پێدانی بەشەخۆراكەكانیان، هاوكات لە هەرێمی كوردستانیش لە ساڵانی 2003 بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و نالەباری بارودۆخی عێراق هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارانەی نەناردووەتەوە و خۆی سەرپەرشتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەكرد، بۆیە ئێستا بەغدا داوای ئەو بڕە پارانە دەكاتەوە.
ئەو بەرپرسەی خۆراكی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی وت، ئەگەر لەحاڵەتێكیشدا عێراق سوربێت لەسەر وەرگرتنەوەی ئەو پارانە، ئەوا بۆ هەر كەسێك بڕی 250 دینار وەردەگیرێت، واتە ئەگەر خێزانێك یەک كەس بن ئەوا دەبێت بڕی دوو هەزار 500 دینار بدەن، بەڵام بەرپرسانی هەرێم لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان و بەم زووانە چارەسەر دەكرێت، هاوكات باس لە 117 ملیار دیناریش دەكرێت كە هەرێمی كوردستان پارەی بەشەخۆراكی ساڵانی 2003 تاوەكو 2022ی ڕادەستی بەغداد نەكردووە، بەڵام بەفەرمی هێشتا ئەوەمان بەدەست نەگەیشتووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









