پەرلەمانی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران هەڵوێستی خۆی راگەیاند

مووچە
SNN
دوێنێ پەرلەمانی عێراق پرسی داهاتی نانەوتی تاوتوێ کرد و پەرلەمانتاران وێڕای خستنەڕووی چەند پێشنیازێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی نانەوتی، لەهەمان کاتدا بە توندی دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیان رەتکردەوە.
دەستبردن بۆ مووچە هێڵی سوورە
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی سەباح لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداری بەڕێوەبەرانی گشتیی باج، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان بەڕێوەچوو، پەرلەمانتاران بە توندی دژی پەنابردن بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران وەستاونەتەوە و ئەو هەنگاوەیان بە هێڵی سوور ناوبردووە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیازێک خراونەتەڕوو لە پێناو زیادکردن و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوە، چاکسازی و بە ئەلکترۆنی کردنی دەروازە سنوورییەکان و بەهێزترکردنی چاودێری دارایی کردەوە.
پێویستە پەرلەمان چاودێرییەکانی چڕتر بکاتەوە
پەرلەمانتار ئیبتسام هیلالی ئاماژەی بەوەکرد، کە پشت بەستن بە نەوت بودجەی گشتیی و ئابوری وڵات تووشی شڵەژان دەکات و داوای کرد کە پەرلەمان چاودێرییەکانی بەسەر داهاتە نانەوتییەکان زیاد بکات لە پێناو گەرنتیکردنی بودجەیەکی سەقامگیر.
مونا حسێن و زڵێخا ئەلیاس لە بازنە نەینەوا جەختیان لە پێویستی ریشەکێشکردنی گەندەڵی و چاودێری ورد بە سەر کۆی ئەو داهاتانەکرد کە بەناوی باج و رسومات لە هاووڵاتیان کۆدەکرێنەوە و هەروەها راشیانگەیاند، کە دەبێت بە شەفافانە بڕی داهاتەکان بۆ هاووڵاتیان بخرێتەڕوو و هەروەها وشیاری هاووڵاتیان بە ئاراستەی وەبەرهێنان و پشتیوانی لە ئابووری نیشتمانی بەرزبکرێتەوە.
دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی پەیوەندییەکان
ریاز مەتیری یەکێکی دیکە لە پەرلەمانتاران باسی لەوەکرد، کە بە ئەلکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و ماچارکردنی بەرپرسان بەوەی وەڵامدەرەوە بن، یارمەتیدەر دەبێت لە پرسی بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتەکان، هەروەک داواشی کرد کۆمپانیایەکی نیشتمانی پەیوەندییەکان و هێڵی تەلەفۆن دابمەزرێت، کە لە رێگەیەوە داهاتی نانەوتی زیادبکات و ئاستی خزمەتگوزارییەکانیش باشتر بکرێت.
بەدر دوو پێشنیازی هەیە
لای خۆیەوە فراکسیۆنی بەدر دوو پێشنیازی خستەڕوو بۆ ئەوەی ئاستی داهاتی نانەوتی زیاتر بکرێت، ئەوانیش بریتیبوون لە گەشەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵی نیشتمانی و سوودوەرگرتن لە سەرچاوە سروشتییەکان، لە هەمان کاتدا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رۆتینی ئیداری لە بەربەستن لە بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدان.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








