دۆسیەی لاهوور جەنگی نەگوازراوەتەوە و لە سلێمانی دەمێنێتەوە

لاهور جهنگى بورهان | فۆتۆ: SNN
SNN
سەرچاوەیەکی یاسایی لە دادگای سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە دۆسیەی لاهوور جەنگی گواسترابێتەوە بۆ هەولێر و جەخت دەکاتەوە کە بەپێی تایبەتمەندیی شوێن، دادگاییکردنەکە لە سلێمانی دەبێت و تەنیا بۆ وردبینی دۆسیەکە نێردراوەتە دادگای تەمیز.
شوێنی دادگاییکردن و مانەوەی تۆمەتباران
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە یاساییەکە، دۆسیەی لاهوور جەنگی بورهان لە سلێمانی دەمێنێتەوە و نەگوازراوەتەوە بۆ هەولێر. خودی لاهوور جەنگی و تۆمەتبارانی دیکەش هەر لە سلێمانی دەمێننەوە، چونکە بەپێی یاسا بەرکارەکان هەر تاوانێک لە ناوچەیەک ڕووبدات، دەبێت بەپێی تایبەتمەندیی سنووری ڕووداوەکە، تۆمەتباران لە هەمان دادگای ئەو شوێنەی تاوانەکەی تێدا ئەنجام دراوە دادگایی بکرێن.
هۆکاری ناردنی دۆسیەکە بۆ هەولێر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لاهوور جەنگی و تۆمەتبارانی هاوەڵی بەپێی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە ڕێککەوتنی تاوانکاری (ئیتیفاقی جینائی) برانە بەردەم دادگا، پارێزەرەکانیان داوای پێداچوونەوەیان لە دۆسیەکە کردبوو و داواکەیان ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی (تەمیز)ـی هەرێم کردبوو. لەبەرامبەردا دادگای تاوانەکانی سلێمانی تەنیا بەمەبەستی وردبینی و پێداچوونەوە بەو بڕیارانەی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا دراون، دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەولێر کردووە، ئەمەش ڕێکارێکی یاسایی ئاساییە و بۆ هەموو کەیسێک دەکرێت.
تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست
جگە لە ماددەی 56، لاهوور جەنگی و تۆمەتبارانی هاوەڵی لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی تۆمەتبارن بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









