ئێران داوای دانوستان دەکات و ئەمریکا گوشارەکان توندتر دەکاتەوە

SNN
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پەیوەندی بە ستیڤ ویتکاف نێردەی سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە و لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پەیامێکی ئاراستەکردەوە و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پلانی ترەمپ بۆ چڕکردنەوەی گوشارەکان لەسەر تاران.
دەست بە دانوستان دەکەنەوە
وەک ئاکسیوس بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە سەرەتای ئەم هەفتەیە بووە و هەردوولا رێککەوتوون کە لە هەفتەکانی داهاتووەوە دەست بە دانوستان بکەنەوە.
پێش دانوستان هەنگاو لە دژی تاران
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کردبوو، کە لەلایەن بەرپرسانی تارانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە و خواستی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی دانوستان خراوەتەڕوو، بەڵام لە هەمان کاتدا وتی، رەنگە پێش دانوستانەکە هەندێک هەنگاوبنێن، چونکە بە وتەی ئەو ئێران هێڵی سووری بەزاندووە.
وەشاندنی گورزی سەربازیش تاوتوێ دەکەن
ئەو هەنگاوە وەک میدیای ئەمریکی ئاماژەیان بۆکردووە، پەیوەستە بە پلانی ترەمپەوە بۆ چڕکردنەوەی گوشارەکانی لەسەر ئێران، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ سێ شەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بەکارهێنانی چەند بژاردەیەک لە دژی تاران دەکات، لەوانە وەشاندنی گورزی سەربازی، هێرشی ئەلکترۆنی و هاوکاریکردنی خۆپیشاندەران.
ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەمریکا لە ئێستادا خوازیاری ئەوەیە لە نێوان بژاردەی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی و خۆبەدوورگرتن لە جەنگێکی هەرێمی هاوسەنگی سازبکات و ئامانجەکەشی بۆ گوشاری زیاد لەسەر تاران بپێکێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









