گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 7/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
سپۆرت:
- لە کۆتایدا یانەی بەرشەلۆنە لە ماڵەکەی خۆیانداو دەگەڕێنەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ.
- یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە یاریگای کامپ نۆ راهێنان دەکات، ئەمەش پێش هەفتەیەک لە دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا.
- سوارێز گلۆپی سەوزی لە لایەن پزیشکەکانەوە بۆ هەڵکراو میسی لە دۆخێکی باشدایە.
- – ئۆرۆگواییەکە بە تەواویی ئامادەیە بۆ گەڕانەوە، میسیش پێشتر لە یاریگای کامپ نو دەردەکەوێت و نزیکە لە یاری مایۆرۆکا یاری بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری گواستنەوەی نەیمار نابێت.
- لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونخ 4-2 لە لیڤەرکوزن دەباتەوەو نزیک دەبێتەوە لە نازناوەکەو لیڤاندۆڤسکی بەردەوامە لە گۆڵکردن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی دەگەڕێتەوە بۆ کامپ نۆ.
- یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ میسی دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە پەرۆشە بۆ یاریکردن لەم یاریگایە.
- دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا سوارێز گلۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا لە لایەن پزیشکەکانەوەو ئامادەیە بۆ یاری مایۆرکا.
- بایرن میونخ 4-2 لە لیڤەرکوزن دەباتەوەو نزیکە پارێزگاری لە نازناوەکە بکات.
- گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ کاماڤینگای یاریزانی فەرەنسی یانەی رین 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تر وەکو گۆڕانکاری.

مارکا:
- هازارد ئامادەیە بۆ درەوشانەوە.
- یاریزانە بەلجیکیەکە هاوڕێکانی سەرسامکردووە بە ئاستە بەرزەکەی و لەوکاتەوە خولەکە راگیراوە دەدرەوشێتەوە.
- یاریزانەکان هەڵسەنگاندنیان لە یاریگای دووەمی یانەکە کە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیفانۆیە بۆ کرا کە گاریس بەیڵ نەیتوانی بەهۆی ئازاری ماسولکەوە ئامادە بێت.

ئاس:
- دەستیپێکرد.
- هازارد ژوری جلگۆڕینی یانەکەی دەهەژێنێت بە توانا بەرزەکەی لە راهێنانەکان و یانەکە هیوای هەیە ئەو یەکلاکەرەوە بێت هاوشێوەی یانەی چێڵسی.
- یەکەم راهێنان لە یاریگای دی ستیفانۆ کراو تەرکیزی یانەکە لەسەر یاری ئیبارەو یاریگای بێڕنابیۆش ئامادەکاری زوو گەڕانەوە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









