
یەکێک لەتووشبووانی کۆرۆنا لەسلێمانی فۆتۆ: هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا لە شارەزوور دەلێت: “لەلایەن سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ئاگادار كراینەوە كە بەهۆی پڕبوونی نەخۆشخانەكانی سلێمانی چیدیكە تووشبووانی كۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی نەكەین”.
د. ئاگرین عومەر، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا لەناحیەی وارماوا، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا و پڕبوونی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، لەلایەن سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی ئاگاداركراینەوە كە نابێت چیدیكە تووشبووانی كۆرۆنا لە شارەزوور و دەوروبەرییەوە ڕەوانەی سلێمانی بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هاوڵاتییەی دوێنێ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەك تووشبووی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا و دانیشتووی كۆمەڵگەی نەسر-ی سەر بەناحیەی وارماوایە، لە ماڵەكەی خۆیدا خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و تیمە تەندروستییەكانمان بەپێی توانا چاودێری دەكەن و پشكنینیش بۆ خێزانەكەی ئەنجامدراوە كە حەوت كەسن.
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سێ تووشبووی دیكەی دانیشتووی ناحیەی وارماوا كە بەركەوتنیان لەگەڵ یەكەم توشبوودا هەبووە لە گوندی سەناریا خراونەتە ژێر چاودێرییەوە كەرەنتینە كراون، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین هاتوچۆكردن و چوونە دەرەوەكانیان كەمبكنەوە و لەكاتی ڕۆشتنیان بۆ شوێنە قەرەباڵغەكان ڕێكارەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









