ئەردۆغان: ڕووداوەکانی حەلەب دەرفەتێکی مێژوویین و ڕێگە بە تێکدانی برایەتیی کورد و تورک نادەین

ئەردۆغان
SNN-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕووداو و پێشهاتەکانی شاری حەلەبی بە دەرفەتێکی گرنگ وەسف کرد و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی 10ـی ئازار کردەوە.
دەرفەتی مێژوویی بۆ ڕێککەوتن
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەو پێشهاتانەی ئێستا لە حەلەب ڕوودەدەن، دەرفەتێکی مێژوویین بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی 10ـی ئازار بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەردۆغان دووپاتی کردەوە کە تورکیا لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و کار دەکات بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.
پاککردنەوەی حەلەب و ئاشتیی سووریا
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و بوونی هێزە کوردییەکان، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە پاککردنەوەی حەلەب لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بایەخێکی زۆری هەیە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا و ئەم هەنگاوەی بە مەرجێکی سەرەکی بۆ سەقامگیری دانا.
پاراستنی برایەتیی پێکهاتەکان
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی تورکیا باسی لە پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، ڕێگە بە هیچ هەوڵێک نادەن کە ئامانجی تێکدانی برایەتیی نێوان کورد، تورک و عەرەب بێت و دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە مێژووییە بپارێزن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









