وادەی تۆمارکردنی منداڵی تازەلەدایکبوو لە فۆرمی خۆراک راگەیەندرا

0
11040

عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، تائێستا لە%93ی هاووڵاتیان ناویان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك تۆماركردووە، هاوكات لە سەرەتای مانگی داهاتووشەوە دەستدەكرێت بە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی نوێی ئەلیكترۆنی كە بەرامبەر بڕێك پارە ئەو كارە ئەنجام دەدرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: قۆناغی یەكەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك كۆتایی هاتووە و لە %93ی هاوولاتیان خۆیان لە قۆناغی یەكەم تۆماركردووە، هاوكات قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك ئامادەكراوە كە خۆی دەبینێتەوە لە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو هاوسەرگیری و هەروەها گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە.

ئاماژەی بەوەشكرد،چەند ڕۆژێكە سیستمەكە كاراكراوەتەوە و بڵۆكی ئەو كەسانە لابراوە كە ئەندامی خێزانێكن و لە قۆناغی یەكەم تۆمارنەكراوە، هاوكات ئەو تیمەی سەرپەشتی پرۆسەی بە دیجیتاڵیكردنی پسوولەی ئەلیكترۆنی خۆراك دەكات، دەبێت لە سەرجەم پارێزگاكان كۆمپیوتەرەكان فۆڕمات بكاتەوە، لە هەموو عێراق خزتمەگوزارییە نوێیەكان كارا دەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی پرۆسەی تۆماركردنی منداڵی نوێی و هاوسەرگیری و گواستنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئەلكیترۆنی كارا دەبێت، ئەو كارانەش بە وەرگرتنی بڕە پارەیەك دەبێت كە ئەویش هەر بە شێوەی ئەلكترۆنی پارەكان لەڕێگای ڤیزا كارتەوە وەردەگیرێن و داهاتەكەش بۆ حكومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this