داهاتی نانەوتیی عێراق بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە

مەزهەر محەمەد، راوێژکاری دارایی سودانی
SNN
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، داهاتی نانەوەتی لە ساڵی 2025 دا بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباح مەزهەر محەمەد ساڵح ئاشکرای کردووە، ساڵی 2025 رێژەی داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە 12٪ی کۆی بودجەی گشتی، ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی پێشووتر نزیکەی 7٪ی بودجەی پێکدەهێنا.
راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیران هۆکاری ئەو هەڵکشانەی بۆ پلانی ستراتیژی و چاکسازییەکانی حکومەت گەڕاندووەتەوە بە تایبەتی لە رێگەی بە ئەلکترۆنیکردنی کەرتەکانی باج و گومرگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانی حکومەت بریتیە لەوەی لە رێگەی رێکخستنەوەی باج و گومرگ و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، بودجەی گشتی لە تاک سەرچاوەیی بوون و پەیوەستبوون بە نەوت رزگار بکات و لە داهاتوویەکی بزیکدا داهاتی نانەوتی بگەیەنێتە ئاستێک کە یەک لە سەر پێنجی بودجەی گشتی پێکبهێنن.
هاوکات بە گوێرەی ئامارەکانی گومرگی عێراق ساڵی رابردوو کۆی داهاتی گومرگی وڵاتەکە گەیشتووەتە 2.53 ترلیۆن دینار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









