
مووچە
SNN
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغدا کێشەی نەختینەی نییە و پارەی مووچە ئامادەیە، دەڵێت “ئەگەرەکان بۆ ئەوەیە ئەمساڵ هیچ گرفتێک بۆ مووچە دروست نەبێت”.
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ SNN رایگەیاندووە، بابەتی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026 دوادەکەوێت و بە بڕوای من لەمساڵدا یاسای بودجەی نابێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی رێککەوتنەکە هەناردەی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە و ناردنی داهاتی نانەوتی بابەتی مووچە وەک مانگەکانی تر بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داهاتی نانەوتی کەمێک کێشە هەیە بەغدا داوای زیاتر دەکات وهەرێم دەیەوێت کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەوەش چارەسەر دەکرێت و رێکدەکەون.
ئاشکرایکردووە، هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەیە ئەمساڵ هیچ گرفتێک بۆ مووچە دروست نەبێت، رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بۆ سێ مانگی تر درێژەی دەبێت و مووچە دێت.
لەبارەی بوونی کێشەی نەختینەوە شیروان میرزا روونیکردووەتەوە، بەغدا کێشەی نەختینەی نییە بەڵام ئەو پارە چاپکراوەی هەیە کەمترینی لە بانکەکانی حکومەتە زۆرینەی لای هاووڵاتیانە، چونکە سیستمی دارایی بەگشتی لە عێراق متمانەی نییە و پارەکان زۆرینەی لای هاووڵاتییانە ئەمەش گرفتی کۆکردنەوەی پارە دروست دەبێت، دەڵێت “هەر بۆیە پارەی مووچە ئامادەیە و عێراق بۆ دابینکردنی مووچە گرفتی نەختینەی نییە.”
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








