هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە ئامادە دەکرێت و خانەنشینان دەخرێنە سیستمی پەیڕۆڵەوە

مووچە
SNN
بڕیارە کۆتایی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی یەک بە سیستمی دیجیتاڵی (پەیڕۆڵ) تەواو بکرێت و ڕەوانەی بەغداد بکرێت، هاوکات بۆ یەکەمجار ناوی خانەنشینان دەخرێتە نێو ئەو سیستمەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیار لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی دەدات.
کاراکردنی پەیڕۆڵ و تۆماری خانەنشینان
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیارە سیستمی پەیڕۆڵ کارا بکرێت و بۆ یەکەمجار ناوی خانەنشینان هاوشێوەی فەرمانبەران داخڵی سیستمەکە دەکرێت. تەنیا لە سنووری سلێمانی نزیکەی 150 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەربازی هەن کە سەرجەمیان دەخرێنە ناو سیستمەکەوە، لەکاتێکدا پێشتر بە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئێکزڵ ناوەکانیان دەنێردرا.
وادەی تەواوبوونی لیستەکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی، پاش کارابوونی سیستمی پەیڕۆڵ، پرۆسەکە هەفتەیەکی پێویستە تاوەکو سەرجەم ناوەکان تۆمار دەکرێن و وردبینییان بۆ دەکرێت. هۆکاری ئەم کاتەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەنیا لە یەکی کانوونی دووەمی 2025 تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، زیاتر لە پێنج هەزار و 500 خانەنشینی نوێ هەن و دەبێت ناوەکانیان زیاد بکرێت. پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی 21 و 22ـی ئەم مانگە کارەکان تەواو ببن و لیستەکە ڕەوانەی دارایی عێراق بکرێت.
پرسەی پلەبەرزکردنەوە
سەبارەت بە لیستەکان بە پلەبەرزکردنەوەوە، یادگار جەبار ئاماژەی بەوە دا کە پێشتر وەزارەتی دارایی داوای کردبوو لیستەکان بە پلەبەرزکردنەوەوە ئامادە بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێنمایی نوێیان پێ نەگەیشتووە کە ئایا ناوی فەرمانبەران بە پلەبەرزکردنەوەوە تۆمار بکرێت یاخود وەک خۆی بمێنێتەوە.
داهاتی نانەوتی و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران
سەبارەت بە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگانە بە کاش بۆ بەغداد، بۆ ساڵی نوێی 2026 پێویستە جارێکی دیکە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار بدات کە ئایا هەمان بڕ بنێرێت یان کەمی بکاتەوە بەپێی داهاتی ڕاستەقینە. بەگوێرەی داتاکان، 50%ـی داهاتی نانەوتیی ڕاستەقینە کەمترە لە 70 ملیار دینار، بۆیە حکومەتی هەرێم مانگانە زیاتر لە 60 ملیار دینار لە خەرجییەکان کەم دەکاتەوە بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە پارەیە.
پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە، لەبەرئەوەی یاسای بودجەی 2026 بوونی نییە، تاوەکو دەرچوونی یاسای نوێ، هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕێککەوتنی مانگی تەمموزی 2025. حکومەتی هەرێم نایەوێت هیچ گرفتێک بۆ دابەشکردنی مووچە لە سەرەتای ساڵەوە دروست ببێت، بۆیە بڕیارەکانی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران دەبێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








