
بەفر
SNN
بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، لە دوای نیوەشەوی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری شاری دهۆک دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
پێشبینییەکانی بەفربارین و باران
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەم شەو شەپۆلی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەی نزیکن لە سنوورەکان بەردەوام دەبێت. لە دوای نیوەشەویش، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری شاری دهۆک هەیە. هاوکات شەپۆلێکی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ چڕبوونەوەی ئەم شەپۆلە، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکان بە ڕێژەی 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ساردبوونی زیاتری کەشوهەوا لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان.
بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە تێیدا زۆرترین بڕی باران لە ناوچەکانی مەیدان، بازیان، شەقڵاوە، بارزان، سلێمانی و چەمچەماڵ تۆمارکراوە. لە بەرامبەردا، کەمترین بڕی بارانبارین لە هەولێر، پیرمام و حاجی ئۆمەران بووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









