ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی دوو مووچە و بودجەی 2026 تاوتوێ دەکات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا ئەنجام دەدات، کە تێیدا پرسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی 2026ی عێراق و دۆسیەی نەوت تەوەرە سەرەکییەکان دەبن.
مووچەکانی کۆتایی ساڵ و بودجەی 2026
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی 2025 دەکرێت. ئامانجی کۆبوونەوەکە زامنکردنی خەرجکردنی مووچەکانی ساڵی 2026 و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵی دارایی نوێ.
هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕێککەوتنی سێ قۆڵی
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی نەوت، کە تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ سەرکەوتنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025دا. لەم بەشەدا داتا و زانیارییەکان لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و ئەو داهاتانەی کە گەڕێنراونەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی دەخرێنە ڕوو.
هەڵسەنگاندنی دۆخی دارایی هەرێم
لە کۆبوونەوەکەدا کۆی گشتیی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 دەخرێتە ڕوو و پلانەکانی حکومەت بۆ ساڵی دارایی 2026 تاوتوێ دەکرێن. ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانە لە دەستپێکی ساڵی نوێدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و دارایی فەرمانگەکان و شایستەکانی مووچەخۆران.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









