سەدر ناڕازی نییە لە كاندیدكردنی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

سەدر و مالیکی
SNN
زیا ناسری، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەڵێت: موقتەدا سەدرناڕەزایی نییە بەرامبەر بە کاندیدکردنی مالیکی و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەوشێوەیە وەڵامەكەی مەرجەعیەتی نەجەفی وەرگرتووە كە رەزامەندە.
رونیشیکردەوەتەوە: مالیکی کاندیدێكە کە 80 ئەندامی پەرلەمان پشتیوانی دەکەن، پێشبینیشی كردووە لە کۆبونەوەی داهاتووی چوارچێوەى هەماهەنگیدا ناوی مالیکی وەک تاکە کاندید رابگەیەنرێت.
ناسری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا سەبارەت بە پرسی کوردیش وتی: “ئەگەر کورد رێکنەکەوێت، دەنگی چوارچێوەكە لە نێوان کاندیدەکانی پارتی و یەکێتیدا دابەش دەبێت.”
لای خۆیەوە، موعین كازمی، سەرکردەی دیاری رێکخراوی بەدر لەوباریەوە رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی دوای یەكلاكردنەوەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو، لە ئێستاوە دەستی بە دانوستان بۆ دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان کردووەو دیاریكردنی مالیكی رەزامەندی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وەرگرتووە.
جەتیشیكرد لەوەی، راگەیاندنی ناوی مالیکی بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنی هێزە کوردییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆکایەتی كۆمار.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









