
تمەنی ئێرانی
SNN
لەگەڵ بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان لە 31 پارێزگای ئێران و دابەزینی مێژوویی بەهای تمەن، لە بازاڕی دراوی سلێمانی خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی دراوی ئێرانی دروستبووە. هاوکات پچڕانی ئینتەرنێت لە ناوخۆی ئێران مامەڵە بازرگانییەکانی پەکخستووە و بازرگانان پەنا بۆ مەرزەکان دەبەن بۆ ڕاییکردنی حەواڵەکانیان.
خواست لەسەر تمەن و جیاوازیی نرخەکان
لە بازاڕی دراوی سلێمانی، تمەنی ئێرانی بە خێراییەکی بێپێشینە مامەڵەی پێوەدەکرێت و مامەڵەکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە یەک ملیار تمەن تەنها لە پێنج بۆ 10 خولەکدا دەفرۆشرێت. لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە کاش لە هەرێمی کوردستان بەرامبەرە بە 11 ملیۆن و 100 هەزار تمەن، بەڵام لە شێوەی حەواڵەدا لە ناوخۆی ئێران گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی 14 ملیۆن و 400 هەزار تمەن.
پچڕانی ئینتەرنێت و پەککەوتنی حەواڵەکان
سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، کێشەی گەورەی بۆ بازرگانان دروستکردووە، بەتایبەت لە پرۆسەی ناردنی حەواڵە داراییەکاندا. ئەم دۆخە وایکردووە بازرگانان نەتوانن بە ئۆنلاین مامەڵە بکەن و ناچاربوون بۆ ڕاییکردنی ئاڵوگۆڕە دراوییەکانیان ڕوو لە مەرزەکان بکەن و بە شێوەی مەیدانی کارەکانیان ئەنجام بدەن، هەندێک لە وەبەرهێنەرانیش بە هیوای دووبارە بەهێزبوونەوەی تمەن، دەستیان بە کڕینی کردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









