هەناردەکردنی مریشک لە هەرێمەوە بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەگوێرەی بڕیارێكی حكومەتی عێراقی لە سبەی پێنج شەممە 15/1/202 ەوە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغە دەكرێت، هاوكات بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمیش ئاشكرایدەكات كە لە هەفتەی داهاتووەوە بەفەرمی مریشكی زیندوو رەوانەی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكەن.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕگەیاند: حكوومەتی عێراق بڕیاریداوە لە سبەی پێنج شەممە15/1/2026 ەوە هاوردەی مریشكی بەستوو لە وڵاتانی دەرەوە قەدەغە بكات، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەی مریشكی زیندوو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕستی عێراق دەست پێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 300 هەزار تۆن گۆشتی مریشك بەرهەم دەهێنرێت، لە كاتێكدا پێویستی ناوخۆ نزیكەی 150 هەزار تۆنە، بۆیە ئەو بڕەی كە لە پێوستی ناوخۆ زیاد بێت هەناردەی دەكەین، ئەمەش ڕێگر دەبێت بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشك چونكە ساڵانە نزیكەی 150 هەزار تۆن گۆشتی مریشك لە پێداویستیی ناوخۆ زیادە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە هەرێمی كوردستان 2005 كێڵگەی پەلەوەری هەن، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشك بەخێودەكەن، بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی مریشك دەگاتە نزیكەی 300 هەزار تۆن، لە كاتێكدا پێداویستیی ناوخۆ 150 هەزار تۆنە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









