پێشەوا هەورامانی: داواى مووچە لە بەغدا ناکەین و داواى بودجە دەکەین
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم
SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، گفتوگۆکانی بودجە دەستپێدەکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە بەغدا حەوت مووچەی هەرێمی کوردستان قەرزارە و دەبێت پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی بۆ 14% بەرز بکرێتەوە، هاوکات نیگەرانیی حکومەتیشی لەبارەی دۆخی حەلەب دەربڕی.
شایستە داراییەکان و پشکی هەرێم لە بودجە
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گفتوگۆکان لەبارەی بودجە بۆ دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دواخراوە. جەختی لەوەش کردەوە کە حکومەتی فیدراڵی حەوت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان قەرزارە و لە گفتوگۆکانی داهاتوودا داوا دەکەن پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا بكرێتە 14%.
ڕێککەوتنی نەوتی و تێچووی بەرهەمهێنان
لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە، وتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا جارێکی دیکە نوێدەکرێتەوە و بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری دەستبەکاربووە بۆ دیاریکردنی تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەو کێشەیە لەگەڵ بەغدا بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.
ئیدارەدانی گومرگەکان بەپێی دەستوور
سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ و گومرگەکان، پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی دەستووری عێراق دەبێت هەرێم و بەغداد بە هاوبەشی ئیدارەی گومرگەکان بدەن. جەختی کردەوە کە ئەگەر دەستوور بکرێتە بنەما، ئەوا هەولێر و بەغداد لەسەر بابەتی گومرگ دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی و هیچ گرفتێک نامێنێت.
کەمکردنەوەی بودجەی پڕۆژەکان و دۆخی حەلەب
لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ دابینکردنی بڕی 120 ملیار دینارەکە (وەک تەواکاریی مووچە)، حکومەتی هەرێم ناچاربووە بودجەی پڕۆژەکانی کەم بکاتەوە. لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، هەورامانی نیگەرانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبەرامبەر ئەو دۆخە نالەبارەی لە شاری حەلەبی سووریا دروستبووە، نیشاندا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









