کەشناسی هەرێم دەڵێت بەفر بارین بەردەوام دەبێت ئەمڕۆش یەکەم رۆژی چلەی زستانە

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی سنووری سلێمانی و ناوشار بەفر باری بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ چەند شوێنێک دروستبووە، کەشناسێکیش دەڵێت “ئەمڕۆ یەکەم رۆژی چلەی زستانە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تاسڵوجە و هەندێک ناوچەی دیکە بەفر باری و لە شارباژێڕیش ئاستەنگی هاتووچۆ لە نێوان هەندێک گونددا دروست بووە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
جارێکی تر زێڕ ریکۆردی مێژووی تۆمارکرد
ئاکرێ: 7 پلەی سیلیزی
هاوکات، سالار حاجی عەلی، شارەزای کەشناسیش رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی چلەی زستانە و هەروەها کۆتا رۆژی چلە 23ی شوباتی ساڵی 2026ە.
دەشڵێت، ساڵانە لە چلەی زستاندا نزمەپاڵەپەستۆ دروستدەبێت شەپۆلی چلەشۆری پێدەڵێن، لەدوای چلە زۆر ساڵ باران و بەفر دەبارێت، کە پێشینان هەرجارەو ناوێکیان بۆ داناوە و پێیدەڵێن شینی چلە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









