
مووچە بودجە
SNN
ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی فیدراڵ نیوەی پارەی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی ناردووە، دەڵێت “ئەگەر حکومەتی هەرێم بەم کارەوە پابەندبێت کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت”.
دارا سێکانیانی، ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ SNNرایگەیاند، بەداخەوە کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ئەوەیەهە لایەنە و لایەنەکەی تاوانبار دەکات بە نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هیچ لایەنێکیان بە ئاشکرا ناڵێن هەڵەی ئێمەیە.
سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەڵێت “ساڵی رابردوو حوکمەتی فیدراڵ دوای ئەوەی تەسفیەی حساباتی کرد بڕی 441 ملیار دینارممایەوە ناردنی بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم پێیوابوو کورتهێنانی مانگەکانی پێشووی پێ پڕکردووەتەوە”.
لەبارەی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵەوە دارا سێکانیانی روونیکردەوە، ئەوەی سەبارەت بە دۆسیەی نەوتە رادەستکراوە و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت، بەڵام لەبارەی داهاتی نانەوتییەوەن حکومەتی هەرێم چەند پابەندێد دەبێت بەو رێژەی پێشتر لەسەری رێککەوتبوون رادەستبکات”.
ئاماژە بەوەدەکات، لە عێراق سیستمێکی تر پەیڕەو دەکرێت کە پێی دەوترێت سیسیتمی ئەسیکۆدا یان سیستمی ئەلیکترۆنی، بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان، بۆ ئەمەش گرنگە کە حکومەتی هەرێم پابەندبێت پێوەی بۆ ئەوەی بتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا بدرێت.
هاوکات دوێنێ چوارشەممە 14ی کانوونی دووەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردووەتەوە، مووچە نەدراوەکانی ساڵی 2023 و 2024 و 2025 لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵە و دەبێت بیاننێرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









