
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئێراندا، دۆناڵد ترەمپ گومان دەخاتە سەر توانای ڕەزا پەهلەوی کوڕی شاخوێنڕێژەکەی ئێران کە لە دەیەوێت خۆی وەک جێگرەوەیەک بۆ دەسەڵاتی ئێستای ئێران وێنا بکات و دەڵێت: رەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران “وەکو کەسێکی زۆر باش دەردەکەوێت، بەڵام بەڕاستی نازانم لەنێو وڵاتەکەی خۆیدا چۆن رۆڵ دەگێڕێت.”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز گومانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە توانای ڕەزا پەهلەوی بۆ کۆکردنەوەی پشتگیری لە ناوخۆی ئێراندا تاوەکو لە کۆتاییدا دەسەڵات بگرێتە دەست.
ترەمپ ڕایگەیاند نازانم لە ناو وڵاتەکەیدا چۆن مامەڵە دەکات… هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناغە. هەروەها وتیشی:”نازانم ئایا گەلەکەی سەرکردایەتی ئەو قبوڵ دەکەن یان نا، بەڵام ئەگەر قبوڵیان کرد، ئەوە بۆ منیش قبوڵکراو دەبێت”، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەری ڕووخانی حکومەتی ئێران لە ئارادایە.
ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی دەستوەردانی کردووە بۆ پشتگیریکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران، لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی سەدان کەس دەکەن لە هەڵمەتەکانی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکاندا، بەڵام دوێنێ چوارشەممە خۆی بەدوور گرت لە ڕاگەیاندنی پشتگیریکردنی پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران کە ساڵی 1979 لە دەسەڵات لادرا.
ترەمپ گومانی خستە سەر توانای پەهلەوی بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو وتی کە هیچ پلانێکی نییە بۆ بینینی.
پەهلەوی تەمەن 65 ساڵ کە نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، پێش ڕووخانی باوکی لە شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979ـەوە لە دەرەوەی ئێران دەژی لە میدیاەوە دەیەوێت وا خۆی وێنا بکات کە پشتیوانییەکی جەماوەری لە ناوخۆی ئێراندا هەبێت، بەڵام ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی داوە بەوەی پێگەی لەناو ئێراندا زۆر لاوازە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









