لیندزی گراهام: نیگەرانم لە هەماهەنگی سوریا و تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر کوردانی سوریا

SNN-
لیندزی گراهام سیناتۆرى ئەمریکی دەڵێت: نیگەرانییەکانم لە زیادبووندان سەبارەت بەوەی حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ تورکیا یەکدەگرێتەوە بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی کوردانی سوریا، کە بەهێزترین هاوپەیمانمانن لە تێکشکاندنی یەکجارەکی داعشدا
دەشڵێت: ئەوان کۆنترۆڵی نزیکەی نۆ هەزار لە مەترسیدارترین زیندانییانی داعشیان لەدەستدایە، لە بەرژەوەندیی باڵای ئاسایشی نەتەوەییماندایە کە ئەم زیندانیانە نەگەڕێنەوە بۆ مەیدانی جەنگ
ئاماژەی بەوەشکردووە و دەڵێت:”من پشتیوانی لە پێدانی دەرفەتێکی دادپەروەرانە دەکەم بە حکومەتی نوێی سوریا، بەڵام ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر کورد لەلایەن هێزەکانی سوریاوە بە پشتیوانی تورکیا پەرەبسێنن، ئەوا ئەمە دۆخێکی تەواو نوێ دەهێنێتە ئاراوە”.
راشیگەیاند: ئەگەر هەر کەسێک وا بیر دەکاتەوە کە من یان هەر یەکێک لە هاوکارانم -لەم قۆناغەدا- ئاسوودە دەبین بەوەی زیندانییانی داعش لەلایەن سوپای سوریا یان تورکیاوە پاسەوانی بکرێن لەجیاتی کوردەکان، ئەوا بەداخەوە لە هەڵەدان
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









