
SNN-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێککەوتنی فەرمییان بۆ یەکخستنی فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان ڕاگەیاند؛ ئامانجی سەرەکییان گۆڕینی شێوازی حکومڕانییە لە هەرێمی کوردستان.
یەکخستنی فراکسیۆنەکان و بەرەی 38 کورسی
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە شاری سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، کە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سیاسی و فراکسیۆنەکانیان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەنە یەک. تاڵەبانی جەختی کردەوە کە ئێستا وەک هێزێکی یەکگرتووی خاوەن 38 کورسی وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە مەبەستیانە ئەم ڕێککەوتنە هێشتا فراوانتر بکەن و لایەنەکانی دیکەش بۆ ئەم بەرە نوێیە زیاد بکەن، هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، ئامادە نەبێت بێتە ناو ئەم ڕێککەوتنەوە.
هەوڵ بۆ گۆڕینی شێوازی حکومڕانی
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هاوپەیمانییە نوێیە بۆ گۆڕینی بنەڕەتیی شێوازی حکومڕانی و باشترکردنی دۆخی ژیانی خەڵکە. شاسوار عەبدولواحید ڕەخنەی توندی لە شێوازی ئێستای بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان گرت و بە “خراپ” وەسفی کرد. ڕاشیگەیاند، ئامانجیانە ئەمجارە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دابنرێت، جەختیشی کردەوە هەر لایەنێک نەیەتە ناو ئەم ڕێککەوتنە، بەو مانایەیە کە ڕازییە بە بەردەوامبوونی شێوازی حکومڕانیی پارتی.
پەیوەندی لەگەڵ پارتی و کابینەی نوێ
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە پڕۆسەی سەردانی لایەنەکان بەردەوام دەبێت و دەیانەوێت پێکەوە لەگەڵ هەمووان حکومەتێکی جیاواز دروست بکەن. سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ پارتی نییە، بەڵام ئامادەن لەگەڵ ئەوانیش گفتوگۆ بکەن و ڕێکبکەون بۆ دروستکردنی حکومەتێک کە شێوازی کارکردنی جیاواز بێت لە کابینەکانی پێشوو و بتوانێت خزمەتگوزارییەکان بە یەکسانی بگەیەنێتە هەموو ناوچەکان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









