
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ | فۆتۆ: نهوهى نوێ
SNN-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئامانجەکانی ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا دەکات و جەخت لە کۆتاییهێنان بە قۆرخکاریی پۆستەکان لەلایەن پارتییەوە دەکاتەوە، هاوکات داوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە و گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ هەرێم دەکات.
گەڕانەوەی هاوسەنگیی هێز بۆ هەرێم
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی ئامانج لێی گێڕانەوەی باڵانسە بۆ هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوە کرد کە ماوەی 28 ساڵە پۆستە گرنگەکان بەدەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوەن و لە ئێستاشدا هەر 8 پۆستە هەستیارەکەی هەرێم لای ئەو پارتەیە، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاری بکرێت و سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لە دەرەوەی پارتی بێت.
شەفافیەت لە داهات و یاسای بودجە
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی دارایی، شاسوار عەبدولواحید جەختی کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان خاوەنی یاسای بودجە بێت تاوەکو داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان بە میزاجی شەخسی خەرج نەکرێن. داوای کرد داهاتەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر شار و شارۆچکەکاندا دابەش بکرێن، ڕێگری لە دواکەوتنی مووچە بگیرێت و بازاڕ لە لاوازی ڕزگار بکرێت بۆ ئەوەی گەنجان تووشی بێکاری نەبن.
داواکارییەکان و بەشداریی ئۆپۆزسیۆن
سەرۆکی نەوەی نوێ دووپاتی کردەوە کە هیچ داواکارییەکی شەخسییان نییە و بەدوای پلە و پۆستەوە نین، بەڵکو دەیانەوێت ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە لە خزمەت بەرژەوەندیی گشتیدا بێت. هاوکات داوای لە سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کرد پشتیوانی ئەم هەنگاوەیان بن بۆ ئەوەی بتوانن شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بگۆڕن و سیستمی سیاسی بەرەو قۆناغێکی نوێ بەرن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
10كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









