ڕۆیتەرز: واشنتن توڕەیە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن هێزەکانی دیمەشقەوە

SNN
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانی و تووڕەیی خۆیان لە بەرامبەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریاوە دەربڕیوە. واشنتن هۆشداری دەدات کە مەترسی ئەنجامدانی توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژ بە هاووڵاتییانی سڤیلی کورد لە ئارادایە، بەهۆی ئەم پێشهاتانەشەوە کۆنگرێسی ئەمریکا تاوتوێی سەپاندنەوەی سزای ئابووری بەسەر دیمەشقدا دەکات.
هەڕەشەی سەپاندنەوەی سزاکانی قەیسەر بەسەر سووریادا
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری پارتی کۆمارییەکان لە ئەمریکا، چەند جارێک هەڕەشەی کاراکردنەوەی “سزاکانی قەیسەر”ی بەسەر حکومەتی نوێی سووریادا کردووە. گراهام جەخت دەکاتەوە کە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان ڕانەگیرێن و پارێزگاری لە هاوپەیمانەکانیان نەکرێت، ئەوا واشنتن سزای توندی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێتەوە.
گەمارۆدانی کۆبانێ و بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکان
ئەگەرچی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق لە کاتژمێر 8:00ـی ئێوارەی سێشەممەی ڕابردووەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام هێرشەکان لەسەر زەمین بەردەوامن. لە ئێستادا شاری کۆبانێ بەتەواوی گەمارۆدراوە و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئینتەرنێت تێیدا بڕاون، هاوکات هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایانگەیاندووە کە بە توندی بەرپەرچی هەوڵەکانی پێشڕەویی چەکدارانی دیمەشق دەدەنەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









