لە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك لێبڕینی لە%3 ی مووچەی سێ مانگ بەسەر یەكەوە دەبڕدرێت

مووچە
عەلی حەمە سەعید-SNN
هەرچەندە مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو دابەشنەكرا و فەرمانبەران ئەو مووچەیان وەرنەگرت، بەڵام لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ، لێبڕینی لە%3 ی مووچەی ئەو دوو مانگە لە مووچەی مانگی دەبڕدرێت، كە بڕەكەی لە فەرمانبەرێكەوە بۆ فەرمانبەرێكی دیكە جیاوازە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە لایەن یەكەی ژمێریاری وەزارەتەكان داوا لەسەرجەم یەكە ژمێریارییەكان كراوە كە لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ، لێبڕینی لە %3 ی خانەنیشنی عێراق بۆ مانگەكانی 11 و 12 و یەك ی ئەمساڵ پێكەوە ببڕن.
ئاماژەی بەوەشكرد، راستە مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دابەشنەكراون، بەڵام ئەم لێبڕینە بۆ حكومەتی عێراقی دەبێت و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێن ئێمە پارەی ئەو دوو مانگەشمان ناردووە، بۆیە مەرجی ناردنی پارەی مووچە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم لێبڕینی لە %3ی خانەنشینییە بۆ ماوەی ساڵی داهاتوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی لێبڕی ئەو پارەیەی كە لە فەرمانبەران دەبڕدرێت، بۆنمونە ئەگەر فەرمانبەرێك لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بڕی 50 هەزار دیناری لیبڕابێت وەك لیبڕینی پشكی لە%3ی خانەنشینی، ئەوا بۆ ئەم مانگە سێ 50 هەزار دیناری لێدەبڕن بۆ مانگەكانی 11 و 12 و یەك كە بڕەكەی دەگاتە 150 هەزار دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









