نوری مالیکی لەبارەی کشانەوەی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەیران پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە

نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
SNN
لە کاتێکدا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە، لە راگەیەنراوێکدا مالیکی جەخت لە “سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی” و “مافی گەل لە هەڵبژاردنی سەرکردەکانیدا” دەکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە کاندیدکردنی لەلایەن گەورەترین بلۆکی پەرلەمانییەوە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، “پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق بەرهەمی قوربانییەکی زۆرە و ئێمە دەستبەرداری ئەو دەستکەوتە نابین.”
مالیکی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەڵبژاردنی حکومەت و سەرکردەکان بابەتێکی نیشتمانییە و پێویستە هەمووان ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق بگرن.
جەختیکردووەتەوە، “چاوەڕوانین لایەنەکانی دیکەش ڕێز لە بڕیاری ئێمە بگرن، هەروەک چۆن ئێمە ڕێز لە مافی ئەوان دەگرین لە بەڕێوەبردنی کاروباری خۆیاندا.” هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق خوازیاری پەیوەندییەکی هاوسەنگە لەگەڵ زلهێزەکان، بە مەرجێک دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەکی.
پێشتریش کەناڵی “عەینی عێراقی” بڵاویکردەوە، کە نوری مالیکی پەیامێکی بۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە و تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ کشانەوە لە کاندیدبوون نیشانداوە. بەپێی سەرچاوەکە، ئەم بڕیارەی مالیکی دوای کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دێت و ئامانج لێی پاراستنی بەرژەوەندی گشتییە.
هاوکات، بڕیارە لە کۆبوونەوەی چەند کاتژمێری داهاتووی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، چارەنووسی کاندیدکردنی مالیکی و سیناریۆکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە فەرمی یەکلایی بکرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









