چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات

SNN
عەلی سابر کینانی، ئەندامی فراکسیۆنی (ئەبشر یا عێراق) ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچیوەی هەماهەنگیدا ئەنجامی سەردانی شاندەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پێشنیازانە تاوتوێ دەکرێن کە دەربارەی پۆستی سەرۆک کۆمار خراونەتە ڕوو لەگەڵ دیاریکردنی بنبڕێکی کاتی کە لە دوو ڕۆژ تێپەڕ نەکات بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتی کۆمار و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش باس دەکرێت.
کینانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستا پابەندە بە کاندیدکردنی نوری مالیکی، بەڵام ئەگەری هەیە بەپێی ئەنجامی گفتوگۆکان گۆڕانکاری ڕوو بدات.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە کە پێشنیازی ئاڵوگۆڕی پۆستە سیاسی و حکومەییەکان کراوە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا وەک یەکێک لە ڕێگەچارەکان بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستنەی بە هۆی پۆستی سەرۆ کۆمارەوە دروست بووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









