
SNN-
لەیادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و زمانی کوردی بە “هێمای شوناسی نەتەوەیی” ناودەبات.
پیرۆزبایی و شانازی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم کە خەباتیان بۆ بەرزڕاگرتنی زمانەکەمان کردووە.”
هەروەها ڕایگەیاند: “بە شانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە. ئەرکمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بکەین کە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.”
بەرپرسیارێتیی هاوبەش و بەڵێنی کارکردن
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەمووانە و وتی: “بەڵێن دەدەین کار بۆ بەهێزترکردنی زمانی کوردی لە تەواوی بوارەکاندا بکەین.”
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









