
SNN-
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەسەر ڕێنمایی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران کۆبووەتەوە. ویتکۆف لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەکە بە ئاشکرا بووە و پەهلەوی بە کەسێکی بەهێز دەبینێت کە لە خەمی وڵاتەکەیدایە. سەبارەت بە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، ویتکۆف جەختی کردەوە کە ئەم پرسە پەیوەندی بە سیاسەتی ترەمپەوە هەیە نەک تەنیا داواکارییەکانی پەهلەوی.
مەرجەکانی ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ تاران
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ترەمپ دوا وادەی بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دیاریکردووە. بەپێی مەرجەکان، دەبێت ئێران ڕازی بێت بە “سفر پیتاندن” و هەموو ئەو یۆرانیۆمەی کە بە ڕێژەی سەروو 60% پیتێنراوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکات. ویتکۆف ڕایگەیاند کە ئەم ماددانە مەترسیدارن و تاران ناتوانێت لەژێر دەستی خۆیدا بیهێڵێتەوە.
ئەگەری دیداری پوتن و زێلێنسکی
سەبارەت بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ویتکۆف پێشبینی کرد لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشهاتی گرنگ ڕووبدەن و ئەگەری هەیە لووتکەیەک لە نێوان ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەڕێوەبچێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنەکان لەسەر پرسی خاک گفتوگۆ دەکەن و هەوڵدەدرێت کۆتایی بە کوشتار و جەنگ بهێنرێت.
ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا
ستیڤ ویتکۆف ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکاندا بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ کام لەو دوو وڵاتە نایانەوێت شەڕ بەردەوام بێت، بەڵام گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ سەرکردەکانیان کارێکی قورسە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو لایەک دەیانەوێت شکۆی خۆیان بپارێزن، بەڵام جەختی کردەوە کە پاراستنی شکۆ بەبێ ڕاگرتنی کوشتنی مرۆڤەکان سوودێکی ئەوتۆی نییە
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









