سوپای عێراق لە کەرکوک هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند ماڵێکی گەڕەکی نەورۆزی شارەکە

SNN-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزێکی سوپای عێراق لە هەڵمەتێکی نوێ‌دا بۆ سەر گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک، خانووی هاووڵاتییەکی کوردیان داگیرکرد و بە زۆرەملێ ئەندامانی خێزانەکەیان لە نێو ماڵەکەیاندا دەرکرد.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند ساڵێکە گوشارە سەربازییەکان بۆ سەر دانیشتووانی ئەم گەڕەکە بەردەوامییان هەیە و خەڵکەکەی بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی چۆڵکردنی ماڵەکانیاندان.
ئامانج ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی ئه‌و خانووه‌ی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له كه‌ركوك كه سوپای عیراق ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵی بكات، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سوپا خانووه‌كه‌یان چۆڵكرد، منیش گه‌ڕامه‌وه ناوی و ده‌ستمكرد به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی به‌ربانگ هاتنه‌سه‌رمان و وتیان ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن”.
گەڕەکی نەورۆز لە 122 خانوو پێکهاتووە، به‌ر له روخانی رژێمی به‌عس به گه‌ڕه‌كی ئه‌فسه‌ران ناسرابوو، به‌ڵام دواتر خێزانه گه‌ڕاوه‌كان تیایدا نیشته‌جێبون و ده‌ڵێن تاپۆی خانووه‌كانمان هه‌یه. دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر سوپا بۆ خانووه‌كانی گه‌ڕایه‌وه و به‌هێزه‌وه له ناو پێنج خانویان نیشته‌جێبون، چونكه وتیان ئه‌وه موڵكی “وه‌زاره‌تی به‌رگرییه”، ئه‌وه‌ش وایكرد خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه خێمه هه‌ڵبده‌ن و چۆڵی نه‌كه‌ن.
به‌پێی وته‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریا و ره‌وانه‌كردنی هێز به‌ره‌و سنوری ئه‌و وڵاته، چوار له‌و خانوانه چۆڵكران و جارێكی تر خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆی گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه كرد.
ئامانج ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی یه‌كێك له‌و پێنج خانووه، دەڵێت:”دوێنێ شه‌ممه چەند سەربازێکی سوپای عیراق هاتن و پێیانوتین، ئێرە چۆڵبکەین، چونکە موڵکی دەوڵەتە” و ته‌نیا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان پێداین و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان لێكردین.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌مویان كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌و خێمه‌یه بمێننه‌وه كه دوو ساڵه دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای عیراق دایانناون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









