
زیدان و پێرێز
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی یاریزانی بەهرەمەندی فەرەنسی یانەی رین، کاماڤینگا، کە تەمەنی 18 ساڵە.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی شاهانە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، یانەکە دەیەوێت بۆ 5 ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بکات.
هەروەها یانەی رین داوای 80 ملیۆن یۆرۆ لە بەرپرسانی مێرەنگی دەکات، بەڵام ریاڵ مەدرید ئامادەیە تەنیا 50 ملیۆن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە پێشکەش بە یانەی فەرەنسییەکە بکات.
بە قسەی رۆژنامەکان ئەو یانەیە دەیەوێت بۆ وەرزێکی تر کاماڤینگا لە ریزەکانی بە خواستن بهێڵێتەوە دوای ئەوەی بە یانەی شاهانەی فرۆشت.
بێجگە لە یانەی ریاڵ مەدرید، یانەی مانچستەریونایتدیش هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدات، بەڵام ریاڵ مەدرید لە پێشتر و نزیکترە بۆ گواستنەوەی.
ئیدواردۆ کاماڤینگا بەرەگەز ئەنگۆلییە، بۆ فەرەنسای خوار تەمەنی 21 ساڵان یاری کردووەو تەمەنی 18 ساڵە، لە یانەی رین یاری دەکات و یاریزانی هێڵی ناوەندە، یانەی شاهانە دەیەوێت بۆ شوێنی کاسێمێرۆ بیگوازێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









