هاوردەکردنی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی قەدەغە کرا

SNN-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکردووە کە تێیدا ڕێگری لە گواستنەوەی چەند کاڵایەکی دیاریکراو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەکات.
بەپێی نووسراوە فەرمییەکە، لەمەودوا ڕێگە نادرێت زێڕ، مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگەی ئەو دوو فڕۆکەخانەیەوە هاوردە بکرێن یان بگوازرێنەوە.
حکومەتی فیدراڵ هۆکاری ئەم قەدەغەکردنەی بۆ دوو خاڵی سەرەکی گەڕاندووەتەوە:
نەبوونی بنکەی پشکنین و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە حکومەتی بەغدا لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، کە بەرپرسن لە پشکنینی زێڕ و لێدانی مۆری فەرمی (قۆغە).
ئەو مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژیانەی لەوێوە هاوردە دەکرێن، مۆڵەتی فەرمی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقیان نییە، ئەمەش بە نایاسایی لە قەڵەم دراوە.
ئەم بڕیارە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر بازرگانانی هەرێمی کوردستان و ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کاڵایانە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









