
جەی دی ڤانس، جێگری ترەمپ
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ هێشتا بژاردەی وەشاندنی گورزی سەربازی دژی ئێران تاوتوێ دەکات. ڤانس جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و وتی: “بژاردەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بریتین لە گورزی سەربازی یان چارەسەری دیپلۆماسی.”
ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست” لە زاری ڤانسەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا نایەوێت بۆ چەندین ساڵ لە جەنگێکی بێ کۆتاییدا بێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هەموو شتێک بەندە بە ڕەفتار و قسەکانی ئێرانییەکانەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتۆن بەڵگەی دەستکەوتووە کە نیشانی دەدەن ئێران دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، دووبارە دەستی بە بونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە، پلان و بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێرانی خستووەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ.
بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکاندا
هاوکات لەگەڵ ئەم هەڕەشانەدا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لە “پێشکەوتنی باش” کرد لە گەڕی سێیەمی دانوستانە نهێنییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن کە لە جنێڤ بەڕێوەچوو. عێراقچی ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەسەر پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان بووە و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە تیمە تەکنیکییەکان لە ڤیەننا کۆببنەوە.
سوڵتاننشینی عومان کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت، جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان “پێشکەوتنی گرنگ”یان بەخۆوە بینیوە و گەڕی چوارەمیش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێت.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسی و سەربازییانە لەکاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ لە 19ی شوباتدا تەنها 10 بۆ 15 ڕۆژ مۆڵەتی دابووە ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەگەرنا ڕووبەڕووی “شتە خراپەکان” دەبنەوە
لەوبارەیەوە کەناڵی ” ABC News”ی ئەمریكی رایگەیاندووە، ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، درەنگانی شەوی رابردوو، وردەكاری لەبارەی بژاردە سەربازییەكان دژی ئێران داوە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ، کە قسەی بۆ کەناڵەكە کردووە، لە دیدارەكەدا جەنەڕاڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا، لەگەڵ راوێژکارە باڵاکانی دیکەی سەربازیش ئامادەی بوون.
هاوكات كەناڵەكە، لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە کۆماریخواز و بەشێک لە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ، بیرۆکەی ئەوەیان وروژاندووە، کە سەرەتا ئیسرائیل هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









